حکومەتی عێراق (٤٠٠) ملیار دینارى خستەسەر هەژمارى وەزارەتی دارایی هەرێم

ئەمڕۆ پێنج شەممە ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ بڕی (٤٠٠) ملیار دینارەکەی حکومەتی ناوەندی عێراق گەیشتە هەرێمی کوردستان.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی دارایى و ئابورى هەرێم ڕایگەیاند" لەسەر بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ پێنج شەممە بڕی (٤٠٠) ملیار دینار لە ڕێگای بانکی ڕەشید و ڕافیدەینەوە گەیشتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕۆژی یەک شەممەی داهاتوو بە وەزارەتی تەندروستی دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئایار دەکرێت.


PM:02:29:15/06/2023