شەپۆلی گەرمای بەهێز دەست پێدەكات


لەگەڵ نزیكبوونەوە لەهاتنی وەرزی هاوین و جەژنی قوربان، شەپۆلێكی بەهێزی گەرما روو لە هەرێمی كوردستان دەكات.

ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی رایگەیاندووە، كاریگەری ئەو بارستە ھەوا فێنكەی لەسەر ناوچەكانمانی هەرێمە بەگشتی لەسبەی شەمەوە  نامێنێت پلەكانی گەرما بەڕاورد بە ئەمڕۆ بەرێژەی ١ پلە بەرزدەبێتەوە بۆ رۆژی یەكشەمەش بەجێگیری ئەمێنێتەوە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە، لە رۆژی دووشەمەوە ئەگەر ھەیە بارستە ھەوایەكی نوێ لەدەریای ناوەراستەوە ناوچەكان بگرێتەوەو پلەكانی گەرما بەرێژەی ٢ تا ٣ پلە نزم دەبنەوە و كاریگەریەكانی بەلاوازی تا كۆتای ھەفتە بەردەوامی ئەبێت بۆیە ئەم ھەفتەش گەرمایەكی ئەوتۆ  نابێت.

ئاراس جەبار روونیكردۆتەوە، ھەفتەی داھاتوو لە ٢٣ی مانگەوە بەفەرمی گەرمای ھاوینە لەناوچەكان دەست پێدەكات و كوردستان دەچێتە نێو قۆناغێكی نوێی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما كە تا كۆتایی مانگ بەرزبوونەوەكە بەم جۆرە ئەبێت لەسەنتەری پارێزگاكانی ھەرێمدا بەرزترین پلەی گەرمی لەنێوان ٤٠ بۆ ٤٢ پلەی سەدی جێگیر دەبێت، لەسنوری ئیدارەی گەرمیان بەتایبەت ناوچەكانی باشوری سنورەكە لەنێوان ٤٤ بۆ ٤٥ پلەی سەدی جێگیر دەبێت.    



PM:01:10:16/06/2023