بەهۆی دەرنەچوون لەتاقیكردنەوەكانی خولی دووەم 3 خوێندكار گیان لەدەست دەدەن
روباری سیروان
بەیانی ئەمڕۆ لە روباری سیروان کچ و کوڕێکی خوێندكار لە رووباری سیرواندا خنكان. هاوكات لە كفریش كچێك بەهۆی دەرنەچوون لە خولی دوەمی تاقیكردنەوەكان خۆی كوشت.
لەمبارەیەوە نه‌قیب شه‌هاب ئه‌حمه‌د، لێپرسراوی نووسینگه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تووندوتیژی دژی ژنان به خه‌ندانی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ كچێك، كه خوێندكاری پۆلی 10ی ئامادەیی بووه له خوێندنگه‌ی دواناوه‌ندی ئازادی تێكه‌ڵاو له ده‌ربه‌ندیخان خوێندوویه‌تی به‌هۆی ده‌رنه‌چوونی له خولی دووه‌می تاقیكردنه‌وه‌كان، خۆی فرێداوه‌ته ناو رووباری سیروانه‌وه‌و خنكاوه.
دواتر كوڕێكی هاوڕێی كه له هه‌مان پۆلدا بووه له گه‌ڵی، به‌دوای ئه‌ودا خۆی هه‌ڵداوه‌ته ناو ئاوه‌كه‌وه، نه‌قیب شه‌هاب، وتیشی :"كوڕه‌كه هه‌وڵی كچه‌كه رزگار بكات، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئاوه‌كه له‌و شوێنه‌دا مه‌نگ بووه، نه‌یتوانیوه كچه‌كه رزگار بكات و خۆیشی خنكاوه.
كوڕه‌كه ناوی "ئ. م. ع" و كچه‌كه‌ش ناوی "لا. ف"ـه و هه‌ردووكیان له یه‌ك پۆلدا خوێندوویانه، له پێشدا كچه‌كه خۆی خنكاندووه و پاشان كوڕه‌كه‌ش به‌دوای ئهوداخۆی هه‌ڵداوه‌ته ناوئاوهكهوه، به‌پێی زانیارییه‌كانیش كچه‌كه له هه‌ردوو وانه‌ی بیركاری و عه‌ره‌بی، له خولی دووه‌م ده‌رنه‌چووه.
هاوكات، مقه‌ده‌م حه‌سه‌ن محه‌ممه‌د ساڵح، به‌رپرسی راگه‌یاندنی پۆلیسی گه‌رمیان راگه‌یاند :" ئه‌مڕۆ كچێك به‌ناوی (ش. ج. ر) ته‌مه‌ن 20 ساڵكه له پۆلی 11ی ئامادەیی بووه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له خولی دووه‌می تاقیكردنه‌وه‌كاندا ده‌رنه‌چووه، گولـلهیهكی ناوه به ناوده‌می خۆیه‌وه".
دواتر به برینداری كچه‌كه ده‌گه‌یه‌نرێته نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی كه‌لار، به‌ڵام به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه، گیانی له‌ده‌ستدا و ته‌رمه‌كه‌ی راده‌ستی كه‌س و كاره‌كه‌ی كرا، به‌پێی زانیارییه‌كان، كچه‌كه له بنهماڵهیهكیناسراوی شارۆچكه‌ی كفری_یه‌و و باوكیشی عه‌قیدی پێشمه‌رگه و له به‌ره‌كانی شهڕدایهله نزیك جه‌له‌ولا.
PM:01:43:13/09/2014