لە کەرکوک گەنجێک بەهۆی هەڵەیەکی پزیشکی گیانی لەدەستدا

گەنجێکی کوردی سنوری پارێزگای کەرکوک ئەمڕۆ هەینی ١٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٣، بەهۆی هەڵەیەكی پزیشكی تووشی نەخۆشییەكی كوشندە بوو گیانی لەدەستدا.

ئاری یوسف گەنجێکی کوردی گوندی تۆپزاوا بوو لە سنووری پارێزگای كەركوک، بەهۆی نەخۆشییەکەیەوە بەشێکی دەموچاوی لەدەستدابوو بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەهۆی خراپی دۆخی تەندروستی گیانی لەدەستدا.

بە وتەی کەسوکارەکەی، چەند ساڵێک پێش ئێستا ئاری بەهۆی "هەڵەی پزیشکییەوە" تووشی شێرپەنجە بووە و رووخساری بە تەواوی شێواوە. 


PM:03:08:16/06/2023