سوپای ئێران هێزی زیاتر دەهێنێتە سەر سنوری هەرێم، شەڕو پێکدادان روودەدات

ئەمڕۆهەینی ١٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٣، فەرماندەیی گشتی یەکینەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (yrk) لە بارەی هێرشەکانی دەوڵەتی ئێران لە کۆساڵان بەیاننامەیەکی بۆ ڕای گشتی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەی (yrk) هاتووە، سەرەڕای وەستاندنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان لەلایەن هێزەکانمانەوە، هێزەکانی ئێران سەدان کارمەند و ئۆتۆمبێلی سەربازییان هێنا و هێرشیان کردە سەر هێزەکانمان، و ڕێگرییان لە چوونەدەرەوەی خەڵکی ناوچەی کۆساڵان کرد.

وە ئاماژەشیان بەوە کردووە، دەوڵەتی ئێران ناوچەی کۆساڵانی بە چەکی قورس و هاوەن و کاتیۆشا بۆردومان کرد، لە ١٣-١٤ی حوزەیران و لە دەرەوەی لۆژیکی خۆپاراستن، هێزەکانمان وەڵامی هێرشەکەیان دایەوە، کە بووە هۆی ئەوەی کە... مردن و برینداربوونی ژمارەیەک هێزی ئێرانی.

فەرماندەیی گشتی یەکینەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕایگەیاند، "لەم هێرشەدا هیچ زیانێک بە هێزەکانمان نەگەیشتووە، لە کاتێکدا زیانی ماددی بەر ناوچەکە کەوتووە، لە هۆرمانیش مەترسی لەسەر گەلەکەمان هەیە".


PM:09:54:16/06/2023