"بوونی بنكە سەربازیەكانی توركیا لەناو خاكی هەرێمدا نەنگییەكی گەورەیە"

‌سالار مەحمود
ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لەسەر لیستی یەكێتی، سالار مەحمود دەڵێت "بوونی بنكە سەربازیەكانی لەناو خاكی هەرێمدا نەنگیەكی گەورەیەو لە شكۆی هەرێمی كوردستانی كەمكردۆتەوە".

سالار مەحمود لە وتارێكدا بەناوی "توركیا دراوسێ خوێن ساردەكە" ئاماژە بە سیاسەكانی توركیا لەبەرامبەر هەرێمی كوردستان دەكات‌و دەنوسێت:  توركیا وەك هاوسنوری كوردستانی عیراق، لەو ڵاتانەیە لەگەمە نێودەوڵەتیەكان و ململانێ‌ هەرێمایەتی و ئاشوب و دوو بەرەكیە ناوخۆییەكاندا، ئەزموونێكی گەورەی هەمە لایەنی هەیە، لە لەباربردنی دەرفەتەكانی كوردستان. واتە لەدەستوەردانەكانیدا هەمیشە سنور بەزێن بووە. بەڵام لەتەنگانەو بەهاناوەچووندا تەنێكی بێدەنگ و بێسۆز بووە.

هەروەها دەنوسێت: لە دەورانی مێژوودا بە زۆر شێواز تەراتێنی سەربازی كردوە لەم نیشتمانە، ئاسەواری دەستوەردانی سەربازی توركیا لەهەرێمی كوردستان هێشتا ماوە. بوونی بنكە سەربازیەكانی لەناو خاكی هەرێمدا نەنگیەكی گەورەیەو لە شكۆی هەرێمی كوردستانی كەمكردۆتەوە. هیچ بیانوویەك ئەوساو ئێستاش نیە بۆ بوونی معسكەراتی بێگانە لەناو خاكی نیشتماندا. ئەمە پێچەوانەی دەستوری هەمیشەیی عیراق و بڕیاری پەرلەمانی كوردستان و پەرلەمانی عیراقیش هەیە بۆ وەدەرنانی سوپای توركیا لەناو خاكی نیشتمان.

دەقی وتارەكە بخوێنەرەوە



PM:02:13:13/09/2014