کەشناسی عێراق ڕایدەگەیەنێت" لە چەند ڕۆژی داهاتوودا پلەکانی گەرما گۆڕانکارییان بەسەردا دێت".
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی عێراق پێشبینییەکانی کەشوهەوای چەند ڕۆژی داهاتووی ناوچە جیاجیاکانی بڵاوکردەوە و رایگەیاند" سبەینێ بەگشتی ئاسمانی هەرێم و عێراق ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما لە هەرێم گۆڕانکارییان بەسەردادێت و دادەبەزن".
دەستەی کەشناسی عێراق دەربارەی کەشوهەوای ڕۆژی دووشەممە پێشبینی دەکات کە ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما لە باشوری عێراق دادەبەزن، هەروەها رۆژی سێشەممەی داهاتووش پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە.
دەشڵێت" لە رۆژی چوارشەممە ئاسمانی هەرێم ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و ئاسمانی ناوەڕاست و باشوری عێراق ساماڵ پلەکانی گەرماش بە جێگری دەمێننەوە".