عێراق ئینتەرنێت لەڕێگەی مانگی دەستکردەوە دابین دەکات

وەزارەتی پەیوەندییەکانی عێراق پرۆژەی خزمەتگوزاری ئینتەرنێتی لەڕێگەی مانگی دەستکردەوە ڕاگەیاند.

وەزارەتی پەیوەندییەکانی عێراق ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتوە، وەزارەت هەوڵ دەدات باشترین خزمەتگوزاری بۆ هاوڵاتییان دابین بکات و لە ئێستادا سەرقاڵی پڕۆژەی خزمەتگوزاری ئینتەرنێتن لەڕێگەی کێبڵی دەنگیەوە و کاتێکی زۆری پێویستە تا بگاتە سەرجەم ناوچەکان بەهۆی ئەوەی ئەو بابەتە خەرجی زۆری دەوێت و پێویستی بە هەڵکەندن و بڕینی چەند ناوچەیەك هەیە.

لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکەدا وەزارەتی پەیوەندییەکان ڕایگەیاند" وەزارەت ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر پڕۆژەی خزمەتگوزاری لەڕێگەی مانگی دەستکردوە بۆ یەکەمین جار لە عێراق".

پەیوەندییەکانی عێراق ڕاشیگەیاند: "کەناڵی گفتوگۆ لەگەڵ کۆمپانیای سپەیس ئێکس و ئەمەزۆن و وەب وێن دروستکراوە بۆ دابینکردنی ئینتەرنێت لەڕێگەی بۆشایی ئاسمانەوە ڕاستەوخۆ بۆ هاوڵاتییان".


PM:07:37:17/06/2023