لە باکوری کوردستان بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆوە (٢٩) کەس بوونە قوربانی

بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆوە لە شارێکی باکووری کوردستان (٢٩) کەس بوونە قوربانی. 

بەپێی هەواڵی میدیاکانی تورکیا، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ لە ناحیەی تارسوس لە مێرسینی باکوری کوردستان، ڕووداوێکی هاتووچۆ لە جۆری پێکدادان لە نێوان بەرهەڵگرێک و پاسێکی گەشتیار کە لە ئەنتاڵیاوە بەرەو ئەدەنە چووە ڕوویدا. 

بەپێی زانیارییە سەرەتایییەکان، لە ڕووداوەکەدا شۆفێری پاسەکە گیانی لەدەستدا و (٢٧) سەرنشینی پاسەکە و شۆفێری بارهەڵگرەکەش بریندار بوون. 

دوای رووداوەکەش تیمەکانی تەندروستی و پۆلیس گەیشتوونە شوێنەکە و سەرجەم قوربانییەکانیش گواسترانەتەوە بۆ نەخۆشخانەکانی نزیک لە شوێنی رووداوەکە.


AM:08:56:20/06/2023