نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێم بەردەوامە لە دابەزین

ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی دراوی هەرێمی کوردستان دابەزینی زیاتری تۆمار کرد. 

خاوەنی نووسینگەی قەڵای پشدەر ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەم شێوەیە بە " سپی " راگەیاند:

- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٦ هەزار و ٢٥٠ دینارە، دوێنێ بە ١٤٦ هەزار و ٧٥٠ دینار بوو. 

- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٥٨ هەزار و ٧٠٠ دینارە. 

- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٨٤ هەزار و ٢٥٠ دینارە. 

نرخی دراوەكانی وڵاتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

- نرخی ١٠٠ لیرەی توركی بە ٦ هەزار و ٢٧٧ دینارە.

- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٣ هەزار و ٧٨ دینارە.


AM:10:26:20/06/2023