پشووی جەژنی قوربان دیاریكرا


حكومەتی عێراق بڕیاریدا لەرۆژی 27ی ئەم مانگەوە تاوەكو 2ی تەمموز بەهۆی جەژنی قوربانەوە پشوو دەبێت.

نوسینگەی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاندووە، سەرۆك وەزیران ڕێنمایی دەكات كە پشوی جەژنی قوربان لە ڕۆژی سێشەممە (27ی حوزەیرانی 2023) تا ڕۆژی یەكشەممە (2ی تەمموزی 2023 بێت).

پێشتر وڵاتی سعودیە رۆژی چوارشەممە 28ی حوزەیرانی 2023 وەكو یەكەمین رۆژی جەژنی قوربان دیاریكردوە و لە عێراق و وڵاتانی دیكەی سوننە مەزهەبیش ئەو دەكرێتە جەژن.



PM:07:12:20/06/2023