ئەمڕۆ لە قەزای ئاكرێ حاڵەتێكی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون تۆمار كرا.
بەپێی زانیارییەكانی (سپی میدیا)، ئەمڕۆ پیاوێكی تەمەن 55 ساڵ تووشی تای خوێنبەربوون بووە و دۆخی تەندروستی باشە و ڕەوانەی ماڵەوە كراوە.
هەر بەپێی زانیارییەكان، ئەو كەسە ئەمڕۆ ئەنجامی پشكنینەكەی دەرچووە و دانیشتووی ناحیەی دینارتەیە لە سنووری قەزای ئاكرێ.