حکومەتی هەرێم پشووی رۆژانی جەژنی راگەیاند

فەرمانگەی میدیا و زانیاری هەرێم پشووی جەژنی قوربانی لە هەرێم راگەیاند و بەپێی راگەیاندراوی فەرمانگەکە، لە ٢٧ی حوزەیرانەوە پشووی فەرمی دەبێت تا ١ ی تەموز.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی ( ماوە بۆ درێژکراوە )ی هەرێم رایگەیاند، "بەبۆنەی هاتنی جەژنی قوربانەوە، رۆژی سێشەممە ٢٧ـی حوزەیرانی ٢٠٢٣، تا رۆژی شەممە ١ی تەمموزی ٢٠٢٣، لە سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمی دەبێت."

لە راگەیاندنەکەدا هاتووە " پشووەکە تاقیردنەوەکانی پۆلی ١٢ ناگرێتەوە، کە بە گوێرەی خشتەی لیژنەی باڵای تاقیکردنەوەکان، رۆژی سێشەممە ٢٧ـی حوزەیرانی ٢٠٢٣ کۆتا تاقیکردنەوەی گشتیی پۆلی ١٢ـی ئامادەیی ئەنجام دەدرێت".

ئەوەش خراوەتەڕوو کە رۆژی یەکشەممە ٢ی تەمموزی ٢٠٢٣، لە سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان دەوامی فەرمی دەستپێدەکاتەوە.



PM:07:42:21/06/2023