شەڕ لە نێوان هەردوو حزبی کۆمەڵە روویدا و دوو پێشمەرگە گیانیان لە دەستدا

بەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٢ ی حوزەیران شەڕ لە نێوان کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان و کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستان روویدا و دوو پێشمەرگە گیانیان لە دەستداوەو چەندان تر برینداربوون.

سەرچاوەیەک لە کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان بە " سپی " راگەیاند کە کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستان ( عەبدولآی موهتدی ) تۆمەتبار دەکات کە ئەم بەیانییە لە دوورەوە لە زڕگوێزەڵە بە قەناس تەقە لە پێشمەرگەکانیان کردووە و دوانیان گیانیان لە دەستداوەو چەند پێشمەرگەیەکی تر برینداربوون.

لە شەوی ٢٠ ی حوزەیرانەوە لەسەر کێشەی رێکخراوەیی و سیاسی هەردوو کۆمەڵە ناکۆکییەکانیان تەقیەوەتەوەو دوێنێ گەیشتە ترۆپک کاتێک کە هێزیان لە بارەگاکانیان لە زرگوێزەڵە لە باشوری رۆژهەلآتی کوردستان بەرامبەر یەکتر کۆکردەوە.

عەبدولآی موهتەدی سکرتێری کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشان و عومەری ئیلخانیزادە سکرتێری کۆمەڵە زەحمەتکێشان لەبەرەیەکن و زۆرێک لە کادیران و بنکەی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان لەبەرەیەکی ترن.

بۆ زنیاری زیاتر ئەم لینکە بخوێنەرەوە 



AM:09:34:22/06/2023