کۆمیتەی ناوەندی کۆمەڵە گیان لەدەستدانی دوو پێشمەرگەیانی راگەیاند ( وێنەکانیان ببینە )

کۆمیتەی ناوەندی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لەگەڵ بڵاوکردنەوەی وێنەی دوو پێشمەرگەیان کە لە پێکدادانی بەیانی ئەمڕۆدا گیانیان لەدەستدا بڵاودەکاتەوە، عومەری ئیلیخانیزادە و عەبدوڵای موهتەدیش تۆمەتبار دەکەن بە تەقەکردن لە پێشمەرگەو بارەگاکانیان.

لە راگەیاندنێکدا کۆمیتەی ناوەندی کۆمەڵەی زەحمەتکێشاندا هاتووە " خەڵکی تێکۆشەری کوردستان دۆستان و لایەنگران ئەبێ رابگەینین کە لە لایەنی کۆمەڵەی شۆڕشگێر و بە سەرپەرەستی عەبدوڵای ئازەربار هێرش کراوە سەر فێرگە و ئوردوگا و بە قەناسە تەقە لە پێشمەرگە کراوە". 

هەروەها لە راگەیاندنەکەدا هاتووە " تا ئێستا دوو پێشمەرگەی کۆمەڵە زەحمەتکێشان بە ناوەکانی سامان ئیبراهیمی و هیوا سادقی گیانی لە دەستداوە." 

کۆمیتە ناوەندی کۆمەڵە ئەوەش دەخەنە ڕوو " بەرپرسایەتی شەهید کردنی ئەم دوو پێشمەرگە لە ئەستۆی عەبدوڵا مۆهتەدی و عۆمەر ئیلخانیزادە ودەستە راستەکەیان عەبدوڵا ئازەربار (عەبە سوورە). 

دوێنێ کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لە راگەیاندنێکدا ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە سکرتێری کۆمەڵەی زەحمەتکێشان گەمارۆی ماڵی عومەری ئیلیخانییزادەیان داوە، ئەم زانیاریانە لەلایە کۆمیتەی ناوەندیییەوە کۆمەڵەی زەحمەتکێشانەوە رەتکرایەوە.

لە ئێستادا ماڵی عومەری ئیلیخانیزادە بۆتە کێشە کۆمیتە ناوەندی دەڵێت دەبێت چۆڵی بکات، ئەویش سوورە لەسەر مانەوەی و دەڵێت مام جەلال ئەو شوێنەی پێداوە.  




AM:10:08:22/06/2023