کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ و زەحمەتکێشان له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێك رێككه‌وتن

لایەنەکانی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران و کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان رێککەوتن هێزەکانیان لە یەکدی دووربخەنەوە. 

بەپێی راگه‌یه‌ندراوی هه‌ردوو حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران و رێكخراوی كوردستانی حزبی كۆمۆنیستی ئێران، تیایدا هاتووە" دوای ئەوەی گرژی‌ و ئاڵۆزی نێوان دوو باڵی كۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێراندا پێكهات، هەیئەتێكی هاوبەش كە پێكهاتبوو لە رێبەری حزبی دیموكڕاتی كوردستانی ئێران‌ و كۆمەڵە (رێكخراوی كوردستانی حزبی كۆمونیستی ئێران)، بەمەبەستی  ئاسایی كردنەوە و هێوركردنەوەی دۆخەكە لەگەڵ هەردوو لایەنی ناكۆك لە كۆبونەوەیەكی هاوبەشدا بە چه‌ند ئه‌نجامێك گه‌یشتن".

ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی به‌ ده‌ستهاتوون:

هەردولا وەك یەكەم هەنگاو، تا ئاسایی بونەوەی بارودۆخەكە، خۆیان لە راگەیاندن دژبە یەكترو  بەتایبەت بەكارهێنانی زمانی زبر بپارێزن.

هەردولا هێزەكانیان لە یەك دوور خەنەوە.

لەگەڵ هێور بوونەوەی بارودۆخەكە، هەردولا دیالۆگ بۆ  چارەسەركردنی كێشەكان دەست پێ بكەن.

دوو هەیئەتی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران‌ و كۆمەڵە لەپێناو جێبەجێبوونی ئەو خاڵانەی سەرەوە ئامادەی هەر چەشنە هاوكاریەك دەبن.


PM:03:27:23/06/2023