بكوژی هاشمی رادەستی وەزارەتی داد كراوە


دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق رایدەگەیەنێت، بكوژی هیشام هاشمی رادەستی وەزارەتی دادی عێراقی كراوە.
 
دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق لە نووسراوێكی فەرمیدا بۆ لیژنەی مافی مرۆڤی پەرلەمانی عێراق، رایگەیاندووە "تاوانبار ئەحمەد حەمداوی عوێد معارج لەرۆژی 10ی مانگی رابردوو براوەتە فەرمانگەی چاكسازیی عێراقی سەر بە وەزارەتی داد، دوای ئەوەی بڕیاری لە سێدارەدانی بۆ دەرچوو لە 7ی مانگی رابردوو".
 
رۆژی 7ی مانگی رابردوو دادگای تاوانەكانی رەسافە لە بەغدا سزای لەسێدارەدانی بۆ بكوژی هیشام هاشمی، شرۆڤەكاری سیاسی و ئەمنی عێراقی دەركرد كە تاوانبار ئەفسەرێكی وەزارەتی ناوخۆ بووە.
 
ئەوەش لە كاتێكدایە هاوینی 2020، هیشام هاشمی، شرۆڤەكاری سیاسی و ئەمنی عێراقی لەلایەن چەند چەكدارێكی نەناسراو لەبەردەم ماڵەكەی خۆی لە بەغدا لەلایەن ژمارەیەك چەكداری دەمامكدارەوە تەقەی لێكرا و كوژرا. 



PM:04:14:24/06/2023