خانمە هونەرمەندی ناسراو دڵسۆز ماوەتیی لە هەژماری تیابەت بەخۆی پیرۆزبایی جەژن دەکات و دەڵێت،"
هیوادارم ئەم جەژنە ببێتە مایەی خێر و خۆشی و بەختەوەریتان".
هونەرمەند دڵسۆز ماوەتی بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە چەندین وێنەی خۆی بڵآوکردۆتەوە بۆتە جێگای سەرسوڕمانی هەوادارانی و بە خانمە قەشەنگەکە ناوی دەبەن.
دڵسۆز ماوەتی یەكێكە لە خانمە ئەكتەرەكان كە زیاتر لە 12 ساڵە كاری هونەری دەكات و دوای بەشداری كردنی لە درامای فەنتەلۆس بە ڕۆڵی گوڵئەندام ناوبانگی زیادی كرد، ئەو هونەرمەندە بەزیادی كێشی لەشی دەناسرایەوە بەڵام، بەهۆی ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەوە بڕێكی زۆر لە كێشی كەمكردەوە.
وێنەی زیاتر ببینە