نەریمان بابان دیارییەک پێشکەش بە بینەرەکانی دەکات (ڤیدیۆ)

هونەرمەندی گۆرانیبێژی ناسراوی کورد نوێترین بەرهەمی خۆی پێشکەش بە هەوادارەکانی و خەڵکی کوردستان دەکات.

نەریمان بابان لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک تێزەری بەشێك لە بەرهەمە نوێیەكەی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند کە لە داهاتویەكی نزیكدا تەواوی بەرهەمەی بڵاودەكاتەوە.

نەریمان لە بەشێكی بەرهەمەكەیدا ئاماژە بەوەش دەکات" تەماشاکە لەم وڵاتە تەمەن وەکو ڕەشەبایە، ڕەنگەکانیش لە یەک ئەچن ڕۆژەکانیش وەک یەک وایە". 

ساڵی ڕابردوو نەریمان بابان بەرهەمی (باز)ی بڵاوكردەوە و پێشکەشی هەوادارەکانی کرد كە لە ئێستادا زیاتر لە یەک ملیۆن بینەری هەیە.

نەریمان بابان یه‌كێكه‌ له‌ هونه‌رمه‌نده‌ ناسراوه‌كانی كوردستان و خەڵکی شاری سلێمانیە، ساڵی ١٩٨٣ تیپی مۆسیقای بابانی دامەزراندووە،  بۆماوەی ١٠ ساڵ لەو تیپەدا بەردەوام بووە، ماوەی زیاتر لە ٢٠ ساڵە لە وڵاتی ئەڵمانیا ژیان بەسەردەبات، خاوەن بەرهەمێکی زۆری هونەرییە کە زۆربەیان لە ئاواز و هۆنراوەی خۆیەتی.


AM:12:15:29/06/2023