لەبارەی مووچەی مانگی حوزەیران زانیاری نوێ ڕاگەیەندرا

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت" بۆ مانگی داهاتوو كە یاسای بودجە دەخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە پارەی پێویست بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم رەوانەدەكرێت". 

جەمال كۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق، لە لێدوانێكدا بە میدیای یەکێتی راگەیاند" بۆ مانگی داهاتوو كە یاسای بودجە جێبەجێدەكرێت بودجە و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم وەكو ئەوەی لە یاسای بودجە جێبەجێكراوە كە زیاترە لە ترلیۆنێك و ٢٠٠ ملیۆن دینار رەوانە دەكرێت". 

وتیشی" دەبێت هەرێمی كوردستان رۆژانە ٤٠٠ هەزار بەرمیل نەوت رادەست بكات ئەگەر كێشەی هەناردەی نەوتی هەرێم لەگەڵ توركيا چارەسەرنەكرا دەبێت بە تانكەر ئەو بڕە نەوتەی رێككەوتنی لەسەركراوە و لە یاسای بودجە دانراوە هەرێم رادەستی بەغدادی بكات". 

ڕۆژی ١٢ی ئەم مانگە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەنگی لەسەر بودجەی دارایی دا کە بەهاکەی بۆهەر ساڵێک (١٩٨.٩) ترلیۆن دیناری عێراقی کە دەکاتە (١٥٣) ملیار دۆلار.


AM:12:21:29/06/2023