نرخی دۆلار لە دووەم ڕۆژی جەژندا ڕاگەیەندرا

ئەمڕۆ پێنج شەممە کە هاوکاتە لەگەڵ دووەم ڕۆژی جەژنی قوربان نرخی دۆلاری ئەمریکی لە نوسینگەکانی ئاڵوگۆڕی دراوی هەرێمی کوردستان گۆڕانکاری بەسەردا هات. 

هەرچەندە ئەمڕۆ بەهۆی پشووی ڕۆژانی جەژنەوە سەرجەم بازاڕەکانی ئاڵوگۆڕی دراو لە هەرێمی کوردستان داخراون، بەڵام لە نوسینگەکان مامەڵەکردنی دراوە بیانیەکان بەردەوامی هەیە و لە ئێستاشدا ١٠٠ دۆلار لەلایەن نوسینگەکانەوە بە ١٤٧ هەزار و ٥٠٠ دیناری عێراقی دەفرۆشرێت و بە ١٤٧ هەزار و ٥٠ دیناریش دەکڕدرێت. 

شارەزانی بواری ئابووری پێشبینی دەکەن لە دوای پشووەكانی جەژنی قوربان، نرخی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی دابەزینی بەرچاو بەخۆوە ببینێت.


PM:01:40:29/06/2023