محەمەدی حاجی مه‌حمود: بەدەست من بوایە بەشداری حكومەتی بەغدام نەدەكرد
محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود
سكرتێری حیزبی سوسیالیست دیموكراتی كوردستان، دەڵێت "بەدەست من بوایە بەشداری ئەو حكومەتەم نەدەكرد كە ئامادە نەبوون نیو كاتژمێر چاوەڕوانی وەڵامی لایەنی كوردی ببن‌و حكومەتی خۆیان راگەیاند".
له‌لێدوانێكدا بۆ ژماره‌ی ئه‌مڕۆی ڕۆژنامه‌ی ( شه‌رقولئه‌وسه‌ت) محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود، سكرتێری حیزبی سوسیالیست دیموكراتی كوردستان ولێپرسراوی میحوه‌ری كه‌ركوك، ده‌ڵێت: ڕێكخراوی داعش به‌پله‌ی یه‌كه‌م مه‌ترسی له‌سه‌ر كورد هه‌یه، هه‌ره‌شه‌ی قڕكردنی كورد ده‌كات. ئه‌و مه‌ترسیه‌شمان بینی.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: له‌پاش ئه‌وه‌ی ڕێكخراوی داعش چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ناوه‌ڕاستی عێراقی كۆنترۆڵ كرد، چاوه‌ڕوان ده‌كرا به‌ره‌و به‌غدا بڕوات، به‌ڵام به‌شیوه‌یه‌كی له‌ناكاو ئاراسته‌كه‌ی به‌ره‌و هه‌رێمی كوردستان گۆڕی. بۆیه گومانم هه‌یه له‌و گۆڕانكاریه له‌ناكاوه. به‌دووری نازانم حكومه‌تی عێراق هاوكاری داعشی كردبێت بۆئه‌و كاره. دوورنیه حكومه‌تی عێراق یارمه‌تی ده‌ری سه‌ره‌كی داعش بێت. ده‌نا داعش بۆچی ئه‌و گۆڕانكاریه له‌ناكاوه‌ی كرد؟.
سه‌باره‌ت به‌به‌شداری كردنی لایه‌نه كوردیه‌كان له‌حكومه‌تی به‌غداد دا، محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود ده‌ڵێت: مالیكی له‌عه‌بادی باشتره. ئه‌مریكیه‌كانیش هیچ فشارێكیان له‌كورد نه‌كردوه، به‌ڵكو ته‌نها پێشنیاریان كردوه‌و كوردیش به‌پێشنیاره‌كان قایل بووه. به‌ڵام كورد پێگه‌و سه‌نگی خۆی له‌به‌غداد له‌ده‌ستداوه. چونكه ئه‌وه‌بوو دیتمان به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماده‌بن نیو سه‌عات چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامی لایه‌نی كوردی بكه‌ن، حكومه‌تی خۆیان ڕاگه‌یاند.
هه‌روه‌ها ده‌لێت: ئه‌گه‌ر بڕیار به‌ده‌ستی من بوایه. به‌شداری ئه‌و حكومه‌ته‌م نه‌ده‌كرد. هه‌شت مانگه به‌رگه‌ی گه‌مارۆمان گرتوه. ده‌مان توانی هه‌شت مانگی تریش به‌رگه بگرین.
له‌دوا بڕگه‌شدا ده‌ڵێت: باشترین چاره‌سه‌ر بۆعێراق دابه‌شكردنیه‌تی بۆ 3 كۆنفیدراڵی. وه‌گه‌رنا، كێشه‌و قه‌یرانه‌كان وپاشاگه‌ردانی هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێت.
PM:02:34:14/09/2014