لەسەر کەپری گەشتیاری شەڕەتەقە لە نێوان چەند هاووڵاتییەك ڕوودەدات

 دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە گوندی بناوییەی دۆڵی ئالانە، سەر بە ناحیەی خەلیفان، شەر لەنێوان دوو خێزاندا دروست دەبێت و لە ئەنجامدا دوو کەس برینداربوون.

ئەمڕۆ هەینی، شایەتحاڵێک لە نزیک رووداوەکەوە بە ئێن ئاڕ تی راگەیاندووە، "یەکێک لە خێزانەکان هاتوون بۆ گەشت بۆ ناوچەکە، دوای ئەوەی لەگەڵ خاوەنی کەپرە گەشتیارییەکە دەبێتە دەمەقاڵێیان، شەڕەکە گەورەتر دەبێت و تەقەدەکرێت."

شایەتحاڵەکە باسی لەوە کردووە، "کێشەکە لەسەر ئەوە بووە ئەو خێزانەی بۆ گەشت هاتبوون، بە خاوەنی کەپرە گەشتیارییەکەیان وتووە، لێرەوە هاتوچۆ مەکە، دواتر بە هەشت کەسەوە لە خاوەنی کەپرەکەیان داوە، خاوەنی کەپرەکەش برا و کەسوکاری بانگکردووە و تەقەیان کردووە."

شایتحاڵەکە جەختیشی لەوەکردووەتەوە، بەهۆی رووداوەکەوە دووکەس بە بەرد و خاکەناس بریندار بوون، بەڵام دۆخی تەندروستیان جێگیرە، دەشڵێت، پۆلیس هەردوو لایەنەکەی دەستگیرکردووە، پاش ماوەیەک هەردوولا ئازادکراون.




PM:09:00:30/06/2023