لە گوندێکی سەر بە دهۆک شەڕ لە نێوان دوو بنەماڵە ڕوویدا
کەمێك پێش ئێستا لە گوندێکی سەر بە پاریزگای دهۆك ، شەڕ لە نیوان دوو بنەماڵەدا روویدا، کوژراو بریندار هەیە.
بەپێ زانیاریەکانی سپی میدیا، کەمێك پێش ئێستا لە گوندی خرابدێمی سەر بە ناحیەی باتێل لە قەزای سێمێلی سەر بە پاریزگای دهۆك ، شەڕ لە نیوان دوو بنەماڵەدا روویدا لە ئەنجامدا کەسێك کوژرا و چەند کەسێکی تریش بە سەختی برینداربوو.
جێگای ئاماژەیە، شارۆچکەی سمێڵ دەکەویت ٢٠کم رۆژئاوای شاری دهۆکەوە.
PM:10:31:01/07/2023