هاتووچۆی میسان: لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا پێنج کەس گیانیان لەدەستدا و برینداربوون

هاتووچۆی میسان ڕایدەگەیەنێت" ئەمڕۆ یەکشەممە، بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆوە پێنج هاوڵاتی بوونە قوربانی". 

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای میسان لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاندووە" لەسەر ڕێگای میسان واست لە نزیک قەزای عەلی ڕۆژهەڵاتی ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا". 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە" هۆکاری ڕووداوەکە تەقینەوەی تایەی پێشەوەی ئۆتۆمبێلەکە بووە کە بووەتە هۆی لەدەستدانی کۆنترۆڵی ئۆتۆمبێلەکە". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەهۆی ڕووداوەکەوە کەسێک گیانی لەدەستدا و چوار کەسی دیکەش برینداربوون، لە ئێستاشدا سەرجەم بریندارەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە. 


PM:03:46:02/07/2023