"رێواز فایەق نوسراوی کردوە کە یوسف محەمەد رێگری لێنەکراوە و خۆی تاقەتی کاری سەرۆکایەتی پەرلەمانی نەبووە"

سەرۆکی ئینستتیوتی‌ په‌ی‌ بۆ په‌روه‌رده‌ و گه‌شه‌پێدان ڕایدەگەیەنێت" ڕێواس فایەق بە دادگای فیدراڵی وتوە ھیچ کەس ڕێگری لە یوسف محمەد نەکردووە، بەڵکو خۆی تاقەتی کاری سەرۆکایەتی پەرلەمانی نەبووە و نەیتوانیوە کارەکانی بکات".

سەروەر عەبدولڕەحمان سەرۆکی ئینستتیوتی‌ په‌ی‌ بۆ په‌روه‌رده‌ و گه‌شه‌پێدان، ئەمڕۆ یەکشەممە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" لە ئەنجامی پرسیارێکی دادگای فیدراڵی کە لە دکتۆر یوسف محەمەد سادق سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی کوردستانی دەکەن دەڵێت، ئەم پەرلەمانەی هەولێر ئیرادەی خۆی نییە ڕێگری لێدەکرێت". 

وتیشی" ڕێواز فایەق لە نوسراوێکی فەرمیدا لە ڕۆژی ٢٢ی ١ی ٢٠٢٣ دا وەڵامی دادگای فیدراڵی دەداتەوە و دەڵێت دکتۆر یوسف کە سەرۆکی پەرلەمان بووە هیچ کەسێک لە هەولێر ڕێگری لێنەکردووە بەڵکو دکتۆر یوسف بۆخۆی تاقەتی ئیدارەدانی کێشەکانی نەبووە و نەیتوانیوە کارەکانی بکات،  ئێمەش کاری پەرلەمان لەسەر ئەو پەک ناخەین".

سەرۆکی ئینستتیوتی‌ په‌ی‌ بۆ په‌روه‌رده‌ و گه‌شه‌پێدان دەشپرسێت" بەرێزێک سەرۆکی پەرلەمان بێت و دکتۆرای هەبێت لە یاسا و ئەندامی خولی پێشوی پەرلەمان بێت چۆن دەبێت بەمجۆرە هەڵسوکەوت بکات و کاری نایاسایی بکات؟، ئایە ئەمە هەڵوێستی حزبەکەشێتی". 

سەروەر عەبدوڵرەحمان دەربارەی هەڵوێستی هەریەک لە دەستەی سەرۆکایەتی و فراکسیۆنەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکان کە تا چەند پابەندی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵ بوون وتی" دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان ناڕاستەوخۆ دانیان بە بڕیاری دادگای فیدڕاڵی بۆ هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمان ناوە، بەڵام سەرەڕای ئەوەش بەردەوامبوون لە وەرگتنی مووچە و سوەدمەندبوون لە ئیمتیازاتەکانی نەسریە و خانوو و شوقە".

ئەوەشی خستەڕوو، ئەگەر پەرلەمانی کوردستان ئەو مووچانەی کە بەشێوازێکی نایاسایی دەیدات بە پەرلەمانتاران و لێیان وەربگرێتەوە، دەتوانێت مووچەی بەشێک لە توێژە جیاوازەکانی کۆمەڵگەی پێ دابین بکات. 

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر بەردەوامبن لەسەر وەرگرتنی مووچەکانیان، لە ڕێگەی دادگای فیدراڵییەوە سکاڵا تۆمار دەکەن. 


PM:04:25:02/07/2023