لەعفرین دەستدرێژی سێكسی دەكرێتە سەر كچێكی ١٤ ساڵی كورد



لە شاری عفرینی رۆژئاوای كوردستان چەكدارێكی یەكەی حەمزە دەستدرێژی كردۆتە سەر كچێكی 14 ساڵ و دواتریش هەڵهاتووە.

میدیاكانی رۆژئاوا بڵاویانكردەوە "دوێنێ لە گوندێكی سەر بە هەرێمی داگیركراوی عەفرینی كوردی، چەكدارێكی یەكەی حەمزە بەناوی (محەمەد جومعە) كە لەلایەن توركیاوە پشگیریان دەكرێن، دەستدرێژی سێكسی كردۆتە سەر منداڵێكی خاوەن پێداویستی تایبەتی 14 ساڵان كە باوكی منداڵەكەش خاوەن پێداویستی تایبەتە و نابینایە، چەكدارەكەش ئەمەی وەك هەلێك قۆستۆتەوە".

هەر بەپێی هەواڵەكە "دوای ئەو رووداوە چەكدارەكە هەڵهاتووە بۆ شارۆچكەی جندرێس و یەكەی حەمزەش ڕەتیانكردەوە ڕادەستی بكەن".




PM:11:22:02/07/2023