نزیكەی ٧٠٠ هەزار گەشتیار و سەردانیكار بۆ جەژن هاتوونەتە كوردستان


لەماوەی شەش رۆژدا و بۆ جەژنی قوربان، نزیكەی ٧٠٠ هەزار گەشتیار و سەردانیكار هاتوونەتە هەرێمی كوردستان.

دەستەی گەشت و گوزاری هەرێم رایگەیاندووە، لە ماوەی ٦ رۆژ دا لە بەرواری ٦/٢٦ تاكو ٧/١ ، نزیكەی 700 هەزار گەشتیار و سەردانیكار لە  شوێنە گەشتیارییەكانی هەرێمی كوردستان تۆمار كراون كە پێكدێن لە گەشتیارانی ناوەخۆی هەرێمی كوردستان، باشورو ناوەڕاستی عێراق و دەرەوەی عێراق. 

دەستەی گەشتوگوزار ئاماژەی بەوەكردووە، لەگەڵ كاركردن بۆ زیادكردنی ژمارەی گەشتیاران، هاوكات لە رووی چۆنایەتیشەوە هەنگاویان ناوە بە ئاڕاستەی زیادكردنی شەو مانەوەی گەشتیاران لە ڕێگەی هەمەجۆر كردنی چالاكیە گەشتیارییەكان و پەرەپێدانی جۆرەكانی گەشتوگوزار. 



PM:03:41:03/07/2023