دەزگای لوتكە: كۆچبەران لە ڕێگەی كۆچی نایاساییدا بێهۆش دەكرێن


دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران رایدەگەیەنێت، كۆچبەرەكان لەڕێگەی كۆچی نایاساییدا لەلایەن قاچاخچیەكانەوە "بێهۆش دەكرێن".

دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران رایگەیاندووە "دوای بەدواداچونەكانیان، دەركەوتووە كە قاچاخچیەكان لە كاتی گواستنەوەی كۆچبەرەكاندا حەبی خەو دەدەن بە منداڵانی كۆچبەر بۆ ئەوەی نەتوانن دەنگە دەنگ دروست بكەن بۆئەوەی سەرنجی پۆلیسی دەروازە سنوورییەكان بۆ خۆیان ڕانەكێشێت".

دەزگاكە ئاماژەی بەوەكردووە "كاتێك شەوانە كۆچبەران بەسەر سنووری كرواتیا و سلۆڤینیادا دەگوازرێنەوە، هەروەها گەورەكان خواردنەوە وزەبەخشەكانیان پێدەدرێت بۆ ئەوەی ئەو گەشتە بەسەر ناوچە شاخاوییەكەدا ئەنجام بدەن بەبێ ئەوەی هەست بە ماندوبوون بكەن، هەر بە پێی زانیاریەكان لەلایەن قاچاخچیەكانەوە لە كۆچبەرەكان دراوە بۆ ئەوەی بەردەوام بن لە ڕۆشتن، بەپێێ زانیارییەكان ئەو دەرمانانەی كە دراون بە منداڵی كۆچبەرەكان  تایبەت بە منداڵ نەبووە".



PM:05:06:03/07/2023