ئەگەری هەیە هەینی هاتنی مباپێ بۆ ریاڵ مەدرید ببینین

رۆژنامەنوس تۆماس گۆنزالێز مارتن ئاشکرای دەکات، ئەگەر مباپێ نیازی هاتنی بۆ ڕیال مەدرید ڕابگەیەنێت، دەتوانین ڕۆژی هەینی لە ڕیال مەدرید ڕاگەیاندنی فەرمی ئەو یاریزانە ببینین.

 ئەم سەرچاوە ئاشکرای دەکات،  هۆشداری دراوە بە کیلیان مباپێ ئەگەر گرێبەستی نوێ بکاتەوە ماڵئاوایی لە خەونی یاریکردن بۆ یانەی ڕیال مەدرید دەکات و ئاگادار کراونەتەوە بە یاریزانەکە و دایکی وتراوە جارێکی دیکە لەگەڵ پاریس نەکەونە تەڵەی نوێبوونەوەی گرێبەستەکەی، چونکە خەونی مباپێ بۆ یاریکردن بە درێسە سپییەکە مەحاڵ دەکات.

 لە کۆتایدا تۆماس گۆنزالێز دەڵێت :" دەکرێت مباپێ لە مانگی تەمموزی ئەمساڵدا یاریزانی یانەی ڕیال مەدرید بێت، ئەگەر دوا خواستی خۆی بۆ پاریس دەرببڕێت بۆ ئەوەی نوێی نەکاتەوە، دواتر یانەکە بڕیاری فرۆشتنی بە فەرمی بدات.  پاشان ڕیال مەدرید دەجوڵێت و هەموو شتێک خێرا دەبێت و شتەکان تەنها پشت بە مباپێ و دایکی [فایزە] دەبەستن.


PM:09:25:03/07/2023