سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر،دەڵێت " باشترین بژارده به‌لامانه‌وه ئه‌وه‌یه، له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان کاتی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانیش دیار بكرێت".
کەنعان خەلیل سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی راگەیاندووە" سكاڵایه‌ك كراوه له دادگای فیدڕالی له‌وه‌ی خولی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی كوردستان به‌سه‌ر چووه، بۆ ڕاگرتنی ئیش و كاره‌كانیان و هه‌ڵبژاردن ده‌بێت دادگا بڕیار له‌سه‌ر كاره‌كانیان بدات، دادگاش له‌سه‌ر ئه‌و كه‌یسه دانیشتووه و بڕیاره ٦ی ئاب بڕیاری لەسەر بده‌ن ئایا ئه‌م ئه‌نجوومه‌نانه سڕدهكرێن یان هه‌ڵده‌وه‌شێندرێنه‌وه یان له‌گه‌ڵ عێراق هه‌ڵبژاردنه‌كان دەکرێن".
خەیلانی وتیشی " ڕه‌نگه یه‌كێك له ئه‌گه‌ره‌كان ئه‌وه بێت كه دوای بخه‌ن بۆ دوای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، هه‌رچه‌نده تێناگه‌ین بۆچی باسی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان ناكرێت. چونكه ٤ جاره سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر نووسراو ده‌كات بۆ په‌رله‌مان و ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كه هه‌ڵبژاردن بكرێت، به‌هه‌مان شێوه له سلێمانیشه‌وه نووسراو و پیشنیار کراوه".
کەنعان خەیلانی باس لەوەش دەکات، باشترین بژارده به‌لامانه‌وه ئه‌وه‌یه، له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان کاتی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانیش دیار بكرێت، چونكه نوێنه‌ری تۆ له‌كوێ دیار ده‌كرێت؟ له دامه‌زاروه‌ی شه‌رعی په‌رله‌مان و ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانه‌وه، بۆنمونه له ٢٠١٤ دا ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا هه‌ڵبژاردنی بۆ كراوه، خه‌ڵك بۆ ٤ ساڵ متمانه‌ی به من داوه نوێنه‌رایه‌تی بكه‌م، هیچ كه‌سێك ناكرێت حه‌ق به‌خۆی بدات ته‌مه‌نی ئه‌و دامه‌زاروانه درێژبكاتەوە یان كورتبكاته‌وه.