کەشناسی هەرێم وادەی کۆتاییهاتنی ئەم شەپۆلی گەرمایەی ڕاگەیاند

کەمێک پێش ئێستا بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێمی کوردستان دەربارەی پلەکانی گەرمای ئەم هەفتەیە ڕاگەیەندراوێکی نوێی بڵاوکردەوە و دەڵێت" ئەم شەپۆلی گەرمایە تاوەکو رۆژی شەممەی داهاتوو بەردەوام دەبێت". 

کەشناسی هەرێم ڕایگەیاندووە" بەرزبوونەوەى پلەکانى گەرما لە ماوەى ڕۆژانى چوارشەممە و پێنج شەممە و هەینى ڕادەى بەرزبوونەوەى بەرزترین پلەکانى گەرما بە (دوو تا چوار) پلەى سیلیزى دەبێت".

دەشڵێت" لە سەنتەرى پارێزگاکان لە سەرووى (٤١) پلەى سیلیزى و ئیدارەى گەرمیان لە سەرووى (٤٤) پلەى سیلیزى و ناوچە شاخاوییەکان لە نێوان (٣٦ - ٤٠) پلەى سیلیزى، ناوچە سنووریەکان لە نێوان (٢٨ - ٣٢) پلەى سیلیزى دەبێت".

ئەوەشی خستەڕوو، کاریگەرى قوڵ بوونەوەى نزمە پاڵەپەستۆى وەرزى گەرمى و کاریگەرییەکەى تا ڕۆژى شەممەی هەفتەی داهاتوو بەردەوامى دەبێت، پاشان پلەکانى گەرما نزم دەبێتەوە بە (٢ - ٣) پلەى سیلیزى کاریگەرى ئەم شەپۆلە کۆتاى دێت. 


PM:12:36:04/07/2023