خولی پێگەیاندنی ئەفسەران دەکرێتەوە

کۆلێژی سەربازی ٣ی قەڵاچوالان دەست بە دابەشکردنی فۆرمی پێشکەشکردنی داواکاری بۆ خولی پێگەیاندنی ئەفسەران ژمارە (٥) دەکات.

بەپێی زانیارییەکان ، کۆلێژی سەربازی قەڵاچوالان فۆڕمی داواکاری بۆ بەشداربوون لە خولی پێگەیاندنی ئەفسەران بڵاودەکاتەوە ،و پێشکەشکار دەتوانێت ئەم فۆڕمە لە ئینتەرنێتەوە وەربگرێ و پڕی بکاتەوە و لە٥ی ٧  تا ڕۆژی ٢٠ی تەمموز مۆڵەت دراوە بۆ گەڕاندنەوەی فۆڕمەکان،

 ئەوکەسانەی دەیانەوێت فۆڕمەکە پڕ بکەنەوە پێویست ناکات سەردانی کۆلێژ بکەن ، بەڵکو فۆڕمەکە خۆت ڕایدەکێشیت و پڕی دەکەیتەوە ، تەنها یەکجار مافی ئەوەت هەیە داواکاری پێشکەش بکەیت و لەکاتی بوونی هەڵە لەپڕکردنەوەی فۆڕمەکە لەدوای پێدانەوەی بە کۆلێژ، مافی بەشداریت نامێنێت،

هەروەها لەدوای پڕکردنەوەی فۆڕمەکان لە کۆلێژی سەربازی قەڵاچوالان لە کاتژمێر ١٠ی سەرلەبەیانی وەرگرتنەوەی فۆڕمەکان دەست پێدەکات، مەرجەکانی وەرگرتن لەخوارەوە خراوەتەڕوو.

١.پێشکەشکار تەمەنی ٢٥ ساڵ بۆ هاووڵاتی ئاسایی و بۆ کارمەندی وەزارەتی پێشمەرگە ٢٧ ساڵ واتە بۆ سەربازی لە تەمەنی ١-١-١٩٩٦ و هاووڵاتی ١-١-١٩٩٨ڕێگەپێدراوە.

.٢ پێشکەشکار دەبێت هەڵگری بڕوانامەی بکالۆریۆس بێت لەو پسپۆڕیانەی خوارە دیاری کراوە


PM:05:31:04/07/2023