پلەی سەدان ئەفسەر بەرز دەكرێتەوە



بەپێی فەرمانێكی وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پلەی سەدان ئەفسەر بەرز دەكرێتەوە.

میدیاكانی نزیك لە پارتی بڵاویانكردەوە، بەپێی فەرمانێكی وەزارەتی پێشمەرگه، بڕیار دراوە بە بەرزكردنەوەی پلەی 374 ئەفسەری سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە، هەروەها بەرزكردنەوەی پلەی ئەو كەسانە لە لیستی پلەبەرزكردنەوەی نەورۆزی 2022دا دەبێت و لە ڕۆژی شایستەبوونیان پلەكانیان بەرز دەكرێتەوە.

هەر بەپێی ڕێنماییەكانی وەزارەتی پێشمەرگە، بەهۆی پلەبەرزكردنەوە، مووچەی ئەو كەسانە زیاد دەبێت و ناونیشانی سەربازییشیان بەرز دەبێتەوە.

بەپێی یاسای وەزارتی پێشمەرگە، پلەبەرزكرنەوە و سەرمووچەی پێشمەرگە بە دوو خشتەی ساڵانە دەبێت، كە پێی دەگوترێت خشتەی نەورۆز و ئەیلول.



PM:09:50:04/07/2023