زانیاری نوێ سەبارەت بە دابەشكردنی مووچەی مانگی حوزەیران


بەهۆی بڵاونەكردنەوەی رێنماییەكانی بودجە لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە، پێدەچێت دابەشكردنی مووچەی مانگی رابردووی هەرێم وەك مانگەكانی پێشتر بێت.

د.نەرمین مەعروف، پەرلەمانتاری لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی عێراق رایگەیاندووە "هەرچەند پەسەند كردنی بودجە لە رۆژنامەی وقائیع بڵاوكراوەتەوە، بەڵام هێشتا رێنماییەكانی جێبەجێكردنی بودجە لەلایەن وەزارەتی داراییەوە بڵاونەكراوەتەوە، لەبەرئەوە هێشتا كار بە یاسای بودجە ناكرێت".

سەبارەت بە دابەشكردنی مووچەی مانگی رابردووی فەرمانبەرانی هەرێم، د.نەرمین روونیكردۆتەوە "دەبێت هەرێمی كوردستان پاكتاوی دارایی لەگەڵ عێراق بكات، بەڵام لەبەرئەوەی هێشتا پاكتاوی دارایی نەكراوە و رێنمایی جێبەجێكردنی بودجە بڵاونەكراوەتەوە، پێدەچێت دابەشكردنی مووچەی مانگی شەش لە هەرێم بە هەمان میكانیزمی مانگەكانی رابردوو بێت".

بەهۆی رێككەوتنی حكومەتی هەرێم و حكومەتی عێراق لەسەر هەناردەكردنی نەوتی هەرێم لەلایەن بەغداوە و جێگیركردنی لەبودجەدا، دەبێت لەمەودوا حكومەتی عێراق مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم رەوانە بكات.



AM:10:46:05/07/2023