چەندین تەن سامانی ماسی لەعێراق لەناوچوون

بەهۆی پیسی ئاوەوە لەشاری عەممارەی سەر بە پارێزگای میسان لە باشوری عێراق چەندین تەن ماسی لەناوچوون، بەگوێرەی زانیارییەکان وشکەساڵی و کەمبوونەوەی ئاستی ئاوەکە بووە بەهۆی لەناوچوونی ماسییەکان، چونکە ڕێژەی پێویست ئۆکسجینی تێدا نەماوە کە ماسییەکان بتوانن بەهۆیەوە بژین.

وشکەساڵی و کەمی ئاو گرفتێکی گەورەی بۆ عێراق و بەخێوکردنی ئاژەڵ و سامانی ماسی و بەرهەمهێنانی کشتوکاڵ دروستکردووە و ئەوەش وایکرد لەکاتی پەسەندکردنی پرۆژەیاسای بودجەدا حکومەت پارە بۆ ڕوبەرووبوونەوەی وشکەساڵی و بژاندنەوەی ئەو کەرتانە دابین بکات.

هاوکات عێراق یەکێکە لەو پێنج وڵاتەی کەبەهۆی گۆڕانی کەشوهەواوە زۆرترین زیانی بەرکەوتووە، بۆ ئەومەبەستەش لەماوەی ڕابردوودا داوای لە وڵاتانی نێودەوڵەتی کردووە هاوکاری بکەن و داواشی لە هەرەیەکە لە تورکیا و ئێران کردووە ڕێژەی پیویست ئاو بۆ عێرق بنێرن  و هەموو ئاوەکە عەمبار نەکەن.


PM:03:16:05/07/2023