دەست بە دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى حوزەیران دەکرێت

بڕیارە ڕۆژی یەکشەممەی هەفتەی داهاتوو مووچەی لیواکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێم دابەشبکرێت.   

سەرچاوەیەكی ئاگادار لە وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند" ژمێریاری وەزارەتی پێشمەرگە بانکەکانی ئاگادارکردووەتەوە ئەمڕۆ چەکی مووچەی مانگی شەشی لیوا هاوبەشەکان دابەشدەكرێت".

ئاماژەی بەوەشکردووە، رۆژی یەکشەممەی داهاتوو ٩ی تەمموزی ٢٠٢٣ دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیرانی لیوا هاوبەشەکانی پێشمەرگە دەکرێت.

موچەی لیوا هاوبەشەکان لەلایەن هاوپەیمانانەوە دابیندەکرێت، بڕیارە لە دوای دابەشکردنی مووچەکانیان حکومەتی هەرێم دەست بە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران بکات. 

هەرچەندە لە ماوەکانی ڕابردوودا حكومەت ڕایگەیاندبوو، ڕۆژی هەموو (٢٥)ی مانگێك مووچە دابەشدەكرێت، بەڵام 
تا ئێستا وەزارەتی دارایی هەرێم وادە و خشتەیەکی تەواوەتی بۆ مووچە بڵاونەکردووەتەوە. 


PM:01:43:06/07/2023