ریاڵ مەدرید دوو مەرجی هەیە بۆ گرێبەستکردن لەگەڵ مباپێ

ڕۆژنامەکانی مەدرید بڵاویانکردووەتەوە کە ڕیاڵ مەدرید لە گرێبەستی مباپێدا ناجوڵێت و هیچ هەنگاوێک نانێت تا دۆخی ئێستای ئەو یاریزانە نەگۆڕێت.

بە پێی زانیاری رۆژنامەکان، یان دەبێت یانە پاریسییەکە ئەو یاریزانە پێشکەش بکات بۆ فرۆشتن ، یان یاریزانەکە واز لە ئەو بیرۆکەیە بهێنێت   کە دەڵێت وەرزی داهاتوو لە پاریس دەمێنێتەوە ، چونکە ڕیال مەدرید هەوڵدەدات لە هاوینی ئەمساڵدا گرێبەستی لەگەڵدا بکات و هەوڵەکانی چڕدەکاتەوە.

 ڕاپۆرتەکان ئاماژەیان بەوەش کردووە کە ڕیال مەدرید بڕی 100 ملیۆن یۆرۆی وەک پاداشتێک بۆ مباپێ تەرخانکردووە، ئەگەر لە هاوینی داهاتوودا لە کۆتایی گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس سانجێرمان بە خۆڕایی بگوازرێتەوە.


PM:02:15:06/07/2023