دوای ئەوەی ریاڵ مەدرید ئاردا گولەری تورکی بۆ ریزەکانی گواستەوە،یانەی بەرشەلۆنەش گرێبەستی ڤیکتۆر رۆکی بەرازیلی تەواو کردووەو بە قسەی رۆژنامەی سپۆرت ئەمڕۆ رادەگەیەنرێت.
بەرشەلۆنە بڕی 30 ملیۆن یۆرۆی جێگیر و 31 ملیۆن گۆڕاو دەداتە ئەتلەتیکۆ پارانێنسی بەروزیلی بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە، کە گرێبەستێکی درێژخایەن بۆ ماوەی 6 وەرز و وەرزێکی دیکەی ئیختیاری واژۆ دەکەن.
ڤیتۆر لە ساڵی یەکەمی تەمەنیدا کۆی مووچەی 3.5 ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت و بەرشەلۆنە دوای 4 ساڵ ئەو بڕە پارەیە دەدات.
رۆکی بەرازیلیەو تەمەنی٢٠ساڵەو لە هێڵی پێشەوە یاری دەکات.