بەسرە گەرمترین پلەی گەرمای لەسەر ئاستی جیهان تۆمار کرد

 
پسپۆرێکی بواری کەشناسی رایگەیاند کە پارێزگای بەسرە بەرزترین پلەکانی گەرمای لەسەر ئاستی جیهان تێدا تۆمار کردووە.

 سادق عەتییە پشپۆری بواری کەشناسی لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی رایگەیاندووە " بەشێک لە شارەکانی باشووری عێراق، بەرزترین پلەکانی گەرمای جیهانیان تێدا تۆمارکراوە بەتایبەتی پارێزگای بەسرە".

عەتیە دەشڵێت " پلەی گەرما لە نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە فڕۆکەخانەی نێودەڵەتی بەسرە ٤٩,٧ پلەی سیلیزی بووە.

پلەی گەرمای ئەم چەند رۆژەی عێراق لەسەر ئاستی ناوچەکە هاوشێوەی نەبوو، ئەوە لە کاتێککدایە کە پلەی گەرمای شارەکانی هەرێم لە بەیانیی دوو شەممەوە بە شێوەیەکی بەرچاو دادەبەزێت. 



PM:09:10:09/07/2023