چوار حیزب یەكیان گرت


(حزبی رزگاری كوردستان، هاوپەیمانی نیشتمانی، بزوتنەوەی نوێبونی كوردستان، كڵپەی نیشتمانی كوردستان) یەكگرتنیان بەمەبەستی پێكەوە كاركردن لەداهاتوو راگەیاند.

ئەمڕۆ هەریەك لە (حزبی رزگاری، هاوپەیمانی نیشتمانی، بزوتنەوەی نوێبون، كڵپەی نیشتمانی) لەڕاگەیەندراوێكی هاوبەشدا بڵاویانكردەوە، "رۆژی 24ی حوزەیرانی ئەمساڵ دەستپێكردنی پرۆسەی بەرەو یەكبون و یەكگرتنمان لەنێوان حزبی رزگاری كوردستان و هاوپەیمانی نیشتمانی راگەیاند، ئەمڕۆ پرۆسەكە فراوانتر دەكەین و رایدەگەیەنین، بزوتنەوەی نوێبونی كوردستان و كڵپەی نیشتمانی كوردستانیش پەیوەست بەو پرۆسەیە بوون".

هەر بەپێی راگەیەنراوەكە "ئامانجمان ئەوەیە بەهەنگاوی كردەیی كۆتایی بە هاوێركاری و پەرتەوازەیی نێوان هێز و لایەنەكانی كوردستان بهێندرێت و دوپاتیشیدەكەینەوە، لەداهاتویەكی نزیك و لەكۆنگرەیەكی هاوبەشدا بەپێكهێنانی رەوتێكی بەهێزتر وەڵامی داخوازی جەماوەری گەلەكەمان دەدەینەوە و هیوا و ئومێد بۆ خەڵكی ستەمدیدەی كوردستان دەگێڕینەوە".




PM:06:21:10/07/2023