شارەزایەکی بواری کەشناسی پێشبینی دەکات لە هەفتەی داهاتوو بارانی بەخوڕی و لێزمە ببارێت.
ئاراز جەبار شارەزای بواری کەشناسی لە نووسینێکدا دەڵێت " پێشبینی ئەکرێت لەسەرەتای ھەفتەی ئایندەوە لەنێوان ١٥ بۆ ١٨ی مانگ بارستە ھەوایەکی سارد لە باکوری رۆژھەڵاتی ئەوروپاوە درێژ ببێتەوە بۆ سەر ناوچەکانی باکوری کوردستان و تورکیا و باکوری ئێران لەم ناوچانەدا بەرێژەیەکی بەرچاو پێشبینی نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما دەکرێت".
شارەزاکەی بواری کەشناسی پێشبینیی دەکات، لەگەڵ دروستبوونی باری ناسەقامگیری کەشوھەوا کە لە ھەندێ ناوچەدا، ئەبێتە ھۆی چالاکبوونی ھەورە بروسکە و تاوە بارانی بەخوڕ.
لەسەر وادەی کۆتایی شەپۆلەکە، ئاراز جەبار دەڵێت" بەگشتی و تا دواین پێشھاتەکان ئەم دۆخە بەشێوەیەکی لاواز کاریگەری لەسەر بەشێک ناوچە سنوریەکانی ھەرێمی کوردستان ئەبێت بەتایبەت لە ناوچە شاخاویەکانی سنوری باکوری دھۆک و باکور و باکوری رۆژھەڵاتی ھەولێر ئەگەر ھەیە لەو ماوەیەدا ھەندێک کات ھەور چرببێتەوە و نمە باران ببارێت لەگەڵ نزمبوونەوەیەکی کەم لە پلەکانی گەرما ."