لەم پارێزگایە بەهۆی گەرماوە دەوامی فەرمانبەران کەمکرایەوە

بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرماوە کاتژمێرێک لە کاتی دەوامی فەرمانبەرانی پارێزگای بەسڕە کەمکرایەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە ١١ی تەموزی ٢٠٢٣، ئەسعەد عیدانی پارێزگاری بەسڕە رایگەیاند، "بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرماوە کاتەکانی دەوام لە کاتژمێر حەوتی بەیانی بۆ کاتژمێر یەکی دوای نیوەڕۆ دەبێت و کاتژمێرێک لە دەوامی فەرمی فەرمانبەران کەمکراوەتەوە".

باسی لەوەشکردووە، بەپێی بڕیارێک کاتەکانی دەوامی فەرمی لە بەسڕە لە کاتژمێری حەوتی بەیانی بۆ یەکی دواینیوەڕۆ دەبێت ئەوەش بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما و لە لایەکی دیکەشەوە لە پێناو گەڕاندنەوەی کارەبا بۆ هاوڵاتیان.

ئەوە لە کاتێکدایە، شەپۆلێکی گەرمای بەهێز روویکردووەتە تەواوی جیهان و رێکخراوی فاوی جیهانیش هۆشداری دا لە شەپۆلێکی گەرما کە روودەکاتە عێراق و لە ماوەی ٤٠ ساڵی رابردوودا شەپۆلی گەرمای لەو جۆرە رووی نەکردووەتە عێراق.





PM:02:20:11/07/2023