لەئامەد لێپێچینەوە لەو قوتابخانەیە دەکرێت بەزمانی کوردی وانە دەڵێنەوە

‌وێنەی قوتابخانەکە .. فۆتۆ: ئەنادۆڵ
داواكاری گشتی ئامەد لێپێچینەوەی لەو قوتابخانەیە دەکات کە بەزمانی کوردی وانە دەڵێتەوە.

ئاژانسی ئاندۆڵ بڵاویکردەوە کە داواکاری گشتی دەستی کردووە بە لێپێچینەوە لەو قوتابخانەیە كە بە هەوڵی چەند پارتێكی سیاسی و ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی كرایەوە و وانە بەزمانی کوردی دەڵێنەوە.

ئاژانسەکە بڵاویکردۆتەوە بەپێێ ئەو زانیاریانەی دەست كەوتوون، داواكار بە پێی ماددەكانی سزادانی تایبەت بە ( كردنەوەی  دەزگای بێ مۆڵەتی پەروەردەی ) و ( ئەنجامدانی تاوان بەناوی رێكخراو) لە یاسای سزادانی توركیا لێپێچینەوەكە بەڕێوەدەبات.

ئەمە لەکاتێکدایە کە پرۆسەی ئاشتی بەردەوامەو یەکێک لەداواکارییەکانی کورد خوێندنە بەزمانی دایک لەگشت قۆناغەکانی خوێندن لە تورکیا.



PM:07:35:15/09/2014