زانکۆی سەڵاحەدین رایگەیاند، "دەرماڵەی چوار مانگی قوتابیان بەسەریەکەوە دابەشدەکرێت".
زانکۆی سەڵاحەدین لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، بڕیاردراوە بە دابەشکردنی دەرماڵەی چوار مانگی قوتابیان پێکەوە و ئەوەش هاتووە، بەم زووانە سەرجەم قوتابیان لە کات و شوێنی دابەشکردنەکە ئاگادار دەکرێنەوە.
لە مانگی ١١ی ساڵی ٢٠٢١دا خۆپیشاندانی فراوانی خوێنکاران بۆ داواکردنی دەرماڵە بەڕێوەچوو و حکومەتیش بڕیاریدا لەسەرەتای ٢٠٢٢وەوە دەستبکاتەوە بە خەرجکردنی دەرماڵە بۆ خوێنکاران.
دواجار دەستکرایەوە بە پێدانی ئەو بڕە پارەیە بە خوێندکاران هەرچەند وەک مووچە خۆرانی هەرێم لە کات و مانگی خوێدا ئەم بڕە پارەیە نادرێت بە خوێندکاران.