کۆمیسیۆنی عێراق وەڵامی داواکارییەکەی سەرۆکایەتی هەرێم دەداتەوە

کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق وەڵامی سەرۆکایەتی هەرێم دەداتەوە و دەڵێت، "ئامادەین سەرپەرشتیی هەڵبژادنی پەرلەمانی کوردستان بکەین". 

جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لەبارەی نووسراوەکەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان کە داوایکردبوو، کۆمیسیۆنەکە رۆژی ١٨-١١ یان ١٨-١٢ سەرپەرشتیی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بکات،  بە میدیاکانی پارتی راگەیاند: "کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان چەندین جار دووپاتیکردووەتەوە ئامادەیە سەرپەرشتیی هەڵبژادنی پەرلەمانی کوردستان بکات". 

هەر سەبارەت بە داواکارییەکە وتیشی، "جەخت لەوە دەکەینەوە، ناتوانین هەردوو هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق و پەرلەمانی کوردستان لە یەک کاتدا بەڕێوەببەین و لانیکەیم پێویستیمان بە شەش تا حەوت مانگ هەیە بۆ ئەوەی ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بکەین".


PM:04:27:12/07/2023