فرۆکه‌وانی مه‌ده‌نی عێراقی فرۆکه‌یه‌کی هه‌ولێر له‌به‌غدا ده‌نیشێنێته‌وه به گومانی ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ک سونه‌ی سه‌ر به‌چه‌کداره‌کانی موسڵی تیایه.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی له‌به‌غداوه ده‌ست سپی میدیا که‌وتووه ده‌زگا ئه‌منییه‌کانی عێراق گومانیان له‌وه کردووه که له‌ناو ئه‌و فرۆکه‌یه‌دا ژماره‌یک گومان لێکراوه‌ی تیابووه هه‌ربۆیه له‌ژێر فشاردا فرۆکه‌که‌یان ناچار کردووه بنیشێته‌وه و چه‌ند سه‌رنشینێکیشیان ده‌ستگیرکردووه که عه‌ره‌بن.
بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی هەرێمی كوردستانیش مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی نه‌یشارده‌وه که دەسەڵاتدارانی عێراق فڕۆكەیەكیان كە لە هەولێر حاجیانی عێراقی هەڵگرتبوو، ناچار بە نیشتنەوە كردووە.
مەریوان نەقشبەندی ئاشكراشیكردووە که له‌و فڕۆكەیەدا که لە هەولێرەوە حاجیانی هەڵگرتبوو و بەرەو عەرەبستانی سعودیە ناچار بەنیشتنەوە كراوە و ژمارەیەك لە سەرنشینانی فڕۆكەكە دەستگیر كراون.
سه‌رچاوه‌که‌ی سپی ئه‌وه‌ی ئاشکرا کرد که تا ئێستا هه‌ندێک له خۆپیشانده‌رانی شاره‌کانی باشوری رۆژئاوای عێراق و هه‌ندێک که‌سایه‌تی سونه‌ی له‌کوردستانن، که‌له‌لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منی و دادگاکانی عێراقه‌وه داواکراون.