نرخی دۆلار بەرزە..تمەنی ئێرانی دادەبەزێت

ئەمڕۆ پێنج شەممە ١٣ ی تەموز لە بازاڕەکانی دراو لە کوردستان نرخی دۆلار بەرامبەر دینار هاوشێوەی دوێنێ بەرزە، بە پێچەوانەی دۆلارەوە تمەنی ئێران دادەبەزێت.

خاوەنی نووسینگەی قەڵای پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاری دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەم شێوەیە بە " سپی " راگەیاند:

- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ هەزارو ١٠٠ دینار.
- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٦٤ هەزار دینار.
- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٨٩ هەزارو ٦٠٠ دینار.

نرخی دراوەکانی ولآتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ٢ هەزارو ٦١٧ دینارە.
- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٣ هەزارو ٩٨ دینارە، دوێنێ بە ٣ هەزارو ٤ دینار بوو.

 

AM:11:14:13/07/2023