دەباغ: دەركردنی پارتە كوردییە ئۆپۆزسیۆنەكانی ئێران لەهەرێم قورسە


نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ئێران رایدەگەیەنێت "ئێران داوای دەركردنی پارتە كوردییەكانی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی لە هەرێمی كوردستان كردووە، بەڵام جێبەجێكردنی ئەم داواكارییە قورسە".

نازم دەباغ، نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە تاران بە (دەنگی ئەمەریكا)ی ڕاگەیاندووە "ئێران دەیەوێت هاوشێوەی موجاهیدین هێزە كوردییەكانیش دەربكرێن، بەڵام پێموایە حكومەتی هەرێم لەگەڵ سنورداركردنی چالاكییەكانیانە".

دەباغ ئاماژەی بەوەكردووە "عێراق لەگەڵ ئێران هەماهەنگ دەبێت دژی حزبە كوردییەكان و كار بۆ سنورداركردنی چالاكییەكانیان دەكرێت، گەر هەماهەنگ نەبن، هەمان هەڵوێستی موجاهیدینی خەڵقیان بەرامبەر دەگیرێتەبەر".

نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان روونیكردۆتەوە "هەڕەشەكان مەترسیدارن بەو پێیەی ئێران هێزی هەیە و ڕێككەوتنی لەگەڵ عێراق بەستووە، ڕەنگە ئێرانیش بۆمبارانی بارەگای حزبە كوردییەكان دەست پێبكاتەوە".


سەبارەت بە هاتنە ناوەوەی هێزی زەمینی ئێران بۆ هێرشكردنە سەر بارەگای حزبە كوردییەكان دەڵێت "ناردنی هێزی زەمینی ئێران دوا هەنگاو دەبێت".




PM:08:31:13/07/2023