بایدن "هۆشداری" لە دروستبوونی جەنگی جیهانی سێیەم دەدات


جۆبایدن، سەرۆكی ئەمریكا هۆشداری لە هەڵگیرسانی جەنگی جیهانی سێیەم دەدات و رایدەگەیەنێت "ئەگەر ئێستا ئۆكرانیا ببێتە ئەندامی هاوپەیمانی ناتۆ، جەنگی جیهانی سێیەم هەڵدەگیرسێت".
 
جۆبایدن لە سەردانێكدا بۆ فینلاند كە ئەندامی نوێی هاوپەیمانی ناتۆیە رایگەیاند "ئۆكرانیا لە داهاتوودا دەبێتە ئەندامی هاوپەیمانییەكە، وێڕای ئەوەی كە سەركردەكانی ناتۆ لە لووتكەی دوو رۆژی رابردوویاندا نەیانتوانی كاتی بە ئەندامبوونەكە دیاری بكەن". 
 
بایدن ئاماژەی بەوەكرد "پوتین هەر لە ئێستاوە جەنگەكەی دۆڕاندووە، پووتین كێشەیەكی راستەقینەی هەیە و هیچ دەرفەتێكی نییە جەنگی ئۆكرانیا بباتەوە."
 
هەروەها جەختیكردەوە كە هەر وڵاتێك لە جەنگدا بێت، ناتوانێت ببێتە ئەندامی ناتۆ و وتی "ئەگەر ئۆكرانیا ئێستا ببێتە ئەندام لە ناتۆ، ئەوا جەنگی سێیەمی جیهانی روودەدات، بەڵام رۆژێك دێت دەبێتە ئەندامی ناتۆ".
 



PM:11:58:13/07/2023